داوای بودجه بۆ ته‌واوكردنی خزمه‌تگوزاری سێ هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون ده‌كرێت
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كرێنشینانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، چه‌ند مانگێكه كاركردن بۆ ته‌واوكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی هه‌ردوو یه‌كه‌كانی زڕگوێز و سیته‌ك وه‌ستاوه و كۆمپانیای جێبه‌جێكاری خزمه‌تگوزارییه‌كانیش داوای دابینكردنی بوجه ده‌كات.
به‌رهه‌م قه‌ره‌داخی، سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی كرێنشینانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه به‌هۆی ته‌واوبوونی ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ ته‌واوكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی یه‌كه‌كانی سیته‌ك و زڕگوێز ته‌رخانكرابوو، كاركردن له هه‌ردوو پڕۆژه‌كه راگیراون و نازانرێت كه‌ی ده‌ست به‌كاره‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه.
بەرهەم قەرەداغی وتیشی: "دوامان کردووە بە زوویی بودجە بۆ تەواوکردنی خزمەتگوزاری ئەو دوو پڕۆژەی نیشتەجێبوونە تەرخان بکرێت، بەڵام هێشتا هیچ وەڵامێکمان نەدراوەتەوە".
داواشی لە حکومەتی هەرێم و بەرپرسانی ئیدارەی سلێمانی کرد پەلەو دەستوبرد بکەن بۆ تەرخانکردنی بودجەی پێویست بۆ تەواوکردنی خزمەتگوزاری ئەو یەکانە، بەوپێیەی ماوەیەکی زۆرە کرێنشینان چاوەڕوانی ئەوەن ببنە خاوەنی یەکەیەکی تایبەت بە خۆیان.
یەکەکەکانی زڕگوێز و سیتەک کە خۆی لە سێ هەزار یەکەدا دەبینێتەوەو تایبەتە بە کرێنشینان، کارەکانیان کۆتایی هاتووەو تەنها خزمەتگوزارییەکانی ماون.
PM:05:57:22/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 2548
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت