سەرۆکایەتی هەرێم ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و دۆناڵد ترەمپ-ی بڵاوکردەوە
وێستگە نیوز-
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە داڤۆس لە سویسرا سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆبوونەوەو سەرۆکیەتی هەرێمیش ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمدا هاتووە، " به‌ڕێز دۆناڵد ترمپ سه‌رۆكى وڵاته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا گه‌لى كوردستانى به گه‌لێكى مه‌زن وه‌سف كرد و گوتى: ئێمه قه‌رزارتانين، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى ئه‌مه‌ريكاى بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان و پێشمه‌رگه له تێكشاندنى داعش و پاراستنى پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى كوردستان دووپات كرده‌وه".
ئاماژە بەوەش کراوە، پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22/1/2020 له داڤۆس به‌ڕێزان سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا كۆبوونه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى عێراق به‌گشتى، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا و په‌ره‌پێدانيان به‌تايبه‌تى له بوارى هاريكاريى وزه‌دا، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر و چۆنيه‌تيى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، ڕه‌وشى ناوچه‌كه به‌گشتى و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه و دۆخى سووريا، تاوتوێ كران.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به ناوى گه‌لى كوردستانه‌وه، سوپاس و پێزانينى بۆ سه‌رۆك ترامپ و ئه‌مه‌ريكا دووپات كرده‌وه بۆ پشتگيرييان له هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى داعشدا، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هێشتا تيرۆر له ناوچه‌كه مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه، بۆيه گرنگه هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له ئه‌ركه‌كانى به‌رده‌وام بێت.
هاوکات دەشڵێت، " له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى هه‌رێمى كوردستان هه‌ر له ڕاپه‌ڕينى نه‌وه‌د و يه‌كه‌وه تا ئازاديى عێراق و قۆناغه‌كانى دواى ساڵى 2003 و ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستانى له بنياتنانه‌وه‌ى عێراقى تازه پێشكه‌ش كرد و خواستى هه‌رێمى بۆ بره‌ودانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا له بواره جياكاندا نيشان دا".
ش . ر
PM:04:33:22/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 2372
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت