سەنتەری METRO و یونامی هەمئاهەنگی دەكەن


وێستگە-میترۆ، سلێمانی
سەنتەری METRO بەرپرسی مافەكانی مرۆڤی لە UNAMI لە هەرێمی كوردستان هەمئاهەنگی زیاتر دەكەن بە ئامانجی چاودێریكردنی رەوشی مافەكانی مرۆڤ و گۆڕینەوەی راوبۆچوون سەبارەت بە چالاكییەكانی ئایندە.

ئەمرۆ چوارشەممە 22ی كانونی دووهەمی 2020، لە میانەی سەردانی زیتۆ سیانی بەرپرسی مافەكانی مرۆڤی لە UNAMI لە هەرێمی كوردستان، بۆ ئۆفیسی سەرەكی سەنتەری میترۆ لە شاری سلێمانی، باس لە هەندێ پرسی تایبەت بە بە رەوشی ئازادی بیرو وڕا و ئازادی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستان.

رێكخەری میترۆ تیشكی خستە سەر راپۆرتی ساڵانەی سەنتەری میترۆ، سەبارەت بە رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستان، و ئەو راسپاردانەی بۆ حكومەت و پەرلەمانی هەرێمی كوردستانی خرانەڕوو.

لەو دیدارەدا بەرپرسی مافەكانی مرۆڤی لە UNAMI لە هەرێمی كوردستان تیشكی خستە سەر بەرنامەی چالاكییەكانیان كە بە باشی زانی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی پێشنیازیان هەبێت و چالاكانە بەشداری تیا بكەن.

نوسینگەی مافەكانی مرۆڤ لە (نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ هاوكاریكردنی عیراق) (یونامی) كار دەكات بۆ گەشەسەندنی " مافەكانی مرۆڤ هەموو رۆژێك بۆ هەموو عیراقیەك".

بەپێی ماندێتی مافاكانی مرۆڤ و بڕیاری ژمارە ( ٢٤٢١) ی ئەنجومەنی ئاسایش لە ١٤ ‌‌حوزەیرانی ٢٠١٨ (١)، نوسینگەی مافەكانی مرۆڤ " نوسینگە" لەگەڵ حكومەتی عیراق و حكومەتی هەرێم و حكومەتە خۆجێیەكان و دەزگا نیشتیمانییەكانی مافەكانی مرۆڤ و ئەندامانی كۆمەڵگەی مەدەنیدا بە بێلایەنانە كاردەكات بۆ برەودان بە مافەكانی مرۆڤ لەسەرانسەری ووڵاتدا.

هەروەها نوسینگە نوێنەرایەتیی كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكانیش دەكات لە عیراقدا، وە لە نزیكەوەش كار لەگەڵ ئاژانس و بەرنامەكانی تری نەتەوە یەكگرتووەكاندا دەكات بە مەبەستی دەستەبەركردنی مافەكانی مرۆڤ بۆ هەموو عیراقیەك. ئەمەو نوسینگە چەندین چالاكی تری وەك بنیاتنانی تواناكان و برەودان و بەهێزكردنی تواناكانی بەرپرسانی حكومی و دەزگا نیشتیمانییەكانی مافەكانی مرۆڤ و ڕیكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لەسەر پڕەنسیپ و میكانیزمەكانی مافەكانی مرۆڤی تایبەت بە نەتەوە یەكگرتوەكان و هەروەها پابەندیەكانی عیراق لەبوارەكانی مافی مرۆڤدا بەپێی یاسای نێودەوڵەتی ئەنجام دەدات.


PM:01:34:22/01/2020








ئه‌م بابه‌ته 1524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو