نەوەی نوێ: سێ پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکە، لە نێوان خانەنشینیی و دەرکردندا، بژاردەی دووەمیان هەڵبژارد
وێستگە نیوز-
لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەنجوومەنی سیاسیی نەوەی نوێ رایگەیاند كە به داخه‌وه سێ په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه‌كه سه‌رباری ئه‌وه‌ی چه‌ندیینجار ئاگاداركرانه‌وه ده‌ستبه‌رداری خانه‌نشینیی بن و داوامانلێکردن نووسراوی فه‌رمیی بكه‌ن بۆ په‌رله‌مان تایبه‌ت به‌و بابه‌ته، به‌ڵام ئه‌وان ئاماده نه‌بوون ئه‌و كاره بكه‌ن و دەركردنیان هەڵبژارد.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە "وه‌ك هه‌موو لایه‌كتان ئاگەدارن فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ و جوڵانه‌وه‌كه به بریاری فه‌رمیی دژی خانه‌نشینكردنی پله‌باڵاكان بوون، فراكسیۆنه‌كه له په‌رله‌مان نه‌ك هه‌ر ده‌نگی بە یاساكه نەدا، به‌ڵكو په‌رله‌مانتاره‌كانیشی به نوسراوی فه‌رمیی ده‌ستبه‌رداری موچەی خانه‌نشینیی بوون".
دەشڵێت "ئه‌وه‌بوو رۆژی دووشه‌ممه به‌رواری ٢٠\١\٢٠٢٠ كاتژمێر ١١:٠٠ ی سەرلەبه‌یانیی، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه و فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان به‌ست و داوایان له‌و سێ په‌رله‌مانتاره‌ی تر كرد له ماوه‌ی ٤٨ كاتژمێردا یان ده‌ستبه‌رداری موچەی خانه‌نشینیی بن، یاخود له جوڵانه‌وه‌كه و فراكسیۆنه‌كه ده‌رده‌كرێن، به‌ڵام به داخه‌وه شه‌ش كاتژمێر دوای ئه‌م كۆنگره رۆژنامه‌وانییه، له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌و سێ په‌رله‌مانتاره خاڵی یه‌كه‌می داوای جوڵانه‌وه‌كه جێبه‌جێبكه‌ن و ده‌ستبه‌رداری خانه‌نشینییه‌كه بن، كه‌چی پێش خاڵی دووەم كه‌وتن و له‌بری ئه‌وه‌ی رایبگه‌یەنن به نوسراوی فه‌رمیی ده‌ستبه‌رداری خانه‌نشینی ده‌بن، رایانگه‌یاند له جوڵانه‌وه‌كه نه‌ماون".
دەقی راگەیەندراوەكەی ئەنجوومەنی سیاسیی نەوەی نوێ:
"سێ پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکە، لە نێوان خانەنشینیی و دەرکردندا، بژاردەی دووەمیان هەڵبژارد"
وه‌ك هه‌موو لایه‌كتان ئاگەدارن فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ و جوڵانه‌وه‌كه به بریاری فه‌رمیی دژی خانه‌نشینكردنی پله‌باڵاكان بوون، فراكسیۆنه‌كه له په‌رله‌مان نه‌ك هه‌ر ده‌نگی بە یاساكه نەدا، به‌ڵكو په‌رله‌مانتاره‌كانیشی به نوسراوی فه‌رمیی ده‌ستبه‌رداری موچەی خانه‌نشینیی بوون.
به‌ڵام به داخه‌وه سێ په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه‌كه سه‌رباری ئه‌وه‌ی چه‌ندیینجار ئاگاداركرانه‌وه ده‌ستبه‌رداری خانه‌نشینیی بن و داوامانلێکردن نووسراوی فه‌رمیی بكه‌ن بۆ په‌رله‌مان تایبه‌ت به‌و بابه‌ته، به‌ڵام ئه‌وان ئاماده نه‌بوون ئه‌و كاره بكه‌ن.
ئه‌وه‌بوو رۆژی دووشه‌ممه به‌رواری ٢٠\١\٢٠٢٠ كاتژمێر ١١:٠٠ ی سەرلەبه‌یانیی، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه و فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان به‌ست و داوایان له‌و سێ په‌رله‌مانتاره‌ی تر كرد له ماوه‌ی ٤٨ كاتژمێردا یان ده‌ستبه‌رداری موچەی خانه‌نشینیی بن، یاخود له جوڵانه‌وه‌كه و فراكسیۆنه‌كه ده‌رده‌كرێن.
به‌ڵام به داخه‌وه شه‌ش كاتژمێر دوای ئه‌م كۆنگره رۆژنامه‌وانییه، له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌و سێ په‌رله‌مانتاره خاڵی یه‌كه‌می داوای جوڵانه‌وه‌كه جێبه‌جێبكه‌ن و ده‌ستبه‌رداری خانه‌نشینییه‌كه بن، كه‌چی پێش خاڵی دووەم كه‌وتن و له‌بری ئه‌وه‌ی رایبگه‌یەنن به نوسراوی فه‌رمیی ده‌ستبه‌رداری خانه‌نشینی ده‌بن، رایانگه‌یاند له جوڵانه‌وه‌كه نه‌ماون، له‌کاتێكدا ئه‌م سێ کەسە تا پێش کۆنگرەی رۆژنامه‌وانیی سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه به هیچ شێوه‌یه‌ك و له هیچ كاتێكدا نه له میدیا، نه له فه‌یسبوك و سۆشیال میدیای خۆیان نه به نوسراوی فه‌رمیی رایاننه‌گه‌یاندووه له جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ نه‌ماون، به‌ڵكو ته‌نها بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی داوای جوڵانه‌وه‌كه كاتێ لەبەردەم رای گشتیی‌دا داوای لێکردن ده‌ستبه‌رداری خانه‌نشینی بن، ئه‌و گه‌مه ناشیریینە ده‌كه‌ن و خۆیان له ناوه‌ڕۆكی داواكه ده‌دزنه‌وه كه ده‌ستبه‌رداربوونه له موچەی خانه‌نشینیی. بۆیە لە لایەن ئێمەوە ئەو سێ پەرلەمانتارە دەرکراون.
هەروەها وه‌ك ئه‌نجومه‌نی سیاسیی جوڵانه‌وه‌كه، ڕایده‌گه‌یەنین :
١-ئێمه ده‌مانتوانی وه‌ك زۆرێك له حیزب و هێزه‌كانی تر بێده‌نگ بین به‌رامبه‌ر په‌رله‌مانتاره‌كانمان و هیچ رێوشوێنێک نەگرینەبەر، بێگومان په‌رله‌مانتاره‌كانیش بێده‌نگ ده‌بوون و هیچ روینه‌ده‌دا و ژماره‌ی په‌رله‌مانتاره‌كانیشمان كه‌م نه‌ده‌بووه، به‌ڵام ئه‌و ڕێگایه‌مان هه‌ڵنه‌بژارد، به‌ڵكو رێگا راسته‌كه‌مان هه‌ڵبژارد كه هیچ كه‌س پارێزبه‌ندیی نییه و پارێزراو نییه، ئه‌گه‌ر كاری نایاسایی بكات و به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی بخاته پێش به‌رژه‌وه‌ندیی گشتییەوە.
۲-ئیجرائات و پرەنسیپی جوڵانەوەکە به‌نده به پاراستنی مافی گشتیی و هەر بڕیارێک کە دەریدەکات دەبێت رەچاوی به‌رژەوەندیی باڵای خەڵک بکات نه‌ك له پێناو پاراستنی حیزب و ژماره‌ی په‌رله‌مانتار و کادرەکانی خۆیدا چاوپۆشیی بکات لە ئیجرائات.
٣-لەبەرامبەر وەستانەوە دژ بە بەرژەوەندیی خەڵک و مافی گشتیی هیچ کەسێک پارێزبەندیی و حەسانەی نابێت، به‌و بۆنه‌یه‌وە رایدەگه‌یەنین ئه‌و سێ په‌رله‌مانتاره له نێوان ئه‌و دوو بژارده‌یه‌ی خستبوومانە بەردەمیان، ده‌ركردنه‌كه‌یان هه‌ڵبژارد، بۆیه دوپاتی دەکەینەوە هیچ کامێک لەو سێ کەسە نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه و ئامانجه جوان و ئه‌خلاقیه‌كه‌ی جوڵانەوەکە ناكه‌ن.
له كۆتاییدا خۆمان به خۆشحاڵ ده‌زانین كه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی و وه‌رنه‌گرتنی موچه‌یه‌كی خ
ه‌یاڵی خانه‌نشینیی، سێ په‌رله‌مانتاری خۆمان ده‌ركردووە و دڵنیاین به‌شی زۆری هاوڵاتییان دڵخۆش ده‌بن به‌م هه‌نگاوه، چونكه چیتر خه‌ڵكانی ئینتیهازیی و هه‌لپه‌رست ناتوانن له پاڵ بێده‌نگیی حیزبەکەیاندا خۆیان بشارنه‌وه و له سه‌ره‌وه قسه‌ی بریقه‌دار بكه‌ن و له ژێریشه‌وه هه‌وڵ بۆ خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردنی خۆیان بده‌ن.
لای نه‌وه‌ی نوێ ئه‌خلاقی سیاسیی و پرنسیپ و چۆنایه‌تیی گرنگه، نه‌ك چه‌ندایه‌تیی.
ئەنجوومەنی سیاسیی نەوەی نوێ
٢٢/١/٢٠٢٠
PM:12:38:22/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 5028
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت