تونێلی ده‌ربه‌ندیخان به‌هۆی شۆرتێكی كاره‌باوه داخرا
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخان رایگه‌یاند كه تا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، تونێلی ده‌ربه‌ندیخان داده‌خرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخان له ئاگادارییه‌كدا هاوڵاتیان و شۆفێرانی ئاگادار كرده‌وه كه بەهۆی شۆرتێکی کارەباوە لەناو تونێڵی دەربەندیخان لە کاتژمێر 10:30 خوله‌ك تا کاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22ی كانونی دوومی 2020، تونێلی ده‌ربه‌ندیخان بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت.
راشیگه‌اندوه كه بەشی سیانەی کارەبای دەربەندیخان سه‌رقالی چارەسەرکردنی کێشەکەن و کاری تێدا ده‌كه‌ن بۆیه هاتوچۆكرد بەمشێوەی خورارەوە دەبێت:
1- بارهەڵگر لە هەردوو دیوی تونێڵ ڕادەگیرێ تا دەکرێتەوە.
2- ڕۆیشتن بۆ سلێمانی لەسەر شاخەوە دەبێ بۆ ئۆتۆمبێلی بچوک.
3 - هاتن لە سلێمانیەوە لەسەر بەنداوی دەربەندیخانەوە دەبێت بۆ ئۆتۆمبێلی بچوک
AM:11:45:22/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 1276
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت