لیژنه‌ی رەشكردنی جامی ئۆتۆمبێل كاره‌كانی راگرت
وێستگه نیوزـ
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك، لیژنەی جام رەشكردنی ئۆتۆمبێلی سه‌ربه بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر كارەكانی بۆ ماوەیەكی كاتی راگرتووە.
بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاگاداری سه‌رجه‌م هاوڵاتیان و شوفێرانی كرده‌وه كه كە لیژنه جام ره‌شكردنی ئۆتۆمبێل كاره‌كانی راگرتووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "ئاگاداری سه‌رجه‌م هاووڵاتیان و شوفێران ده‌كه‌ینه‌وه، كە لیژنه جام ره‌شكردنی ئۆتۆمبێل كاره‌كانی راگیرا، تاكو رۆژی 2/2/2020، به‌مه‌به‌ستی ده‌ركردنی رێنمایی نوێ، بۆیه ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه نیازیان هه‌یه جامی ئۆتۆمبێلە‌كانیان ره‌ش بكه‌ن ده‌توانن له دوای ئه‌م به‌رواره سه‌ردانی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆ بكەن".
پێشتر وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدابوو بە پێدانی مۆڵەت بەو كەسانەی دەیانەوێت جامی ئۆتۆمبێلە‌كانیان رەش بكەن، لە بەرامبەردا بەپێی رێژەی رەشكردنەكە بڕێك پارە وەردەگیرێت.
AM:11:23:22/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 2060
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت