به‌ڤیدیۆ..به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان له به‌رده‌م كارمه‌نده‌كانیان كه‌وتنه سه‌ر چۆك
وێستگه نیوزـ
ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیایه‌كی چینی، شكستیان هێنا له به‌دیهێنانی ئامانجی كۆمپانیاكه‌یان، بۆیه به‌مجۆره له‌به‌رده‌م فه‌رمانبه‌ره‌كانیان كه‌وتنه سه‌ر چۆك و له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ به به‌رده‌میاندا رۆیشتن.
گرته ڤیدیۆییه‌كه له ناوچه‌ی جیلین له باكوری خۆرهه‌ڵاتی چین تۆمار كراوه و یه‌كێك له فه‌رمانبه‌ره‌كان به میدیا ناوخۆییه‌كانی راگه‌یاندووه كه به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانیووه ئاستی فرۆشی كۆمپانیاكه بگه‌یه‌ننه ئه‌و ئامانجه‌ی كه بۆی دانراوه، بڕیاریانداوه سزای خۆیان بده‌ن.
بۆ جێبه‌جێكردنی سزاكه‌ش، به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان كه‌وتونه‌ته سه‌ر چۆك و به‌ڕیز و یه‌ك له‌دوایه‌ك له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ به به‌رده‌م فه‌رمانبه‌ره‌كاندا رۆیشتوون.
AM:10:04:22/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 5736
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت