بارزانی له‌گه‌ڵ پارێزگاری موسڵ كۆبوه‌وه‌

‌بارزانی و جبوری

وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ پارێزگاری موسڵ كۆبوه‌وه‌ و تاوتوێی دۆخی عیراق و ناوچه‌كه‌یان كرد.

ئەمڕۆ سیشەممە 21ی كانونی دووه‌می 2020، نەجم جبوری، پارێزگاری موسڵ سەردانی مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی لە سەلاحەدین کرد و لە دیدارەکەدا بارودۆخی عیراق و ناوچەکە و بەتایبەتی شاری موسڵ تاوتوێکرا و جەخت لەسەر ئاوەدانکردنەوەی ئەو پارێزگایە و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان کرایەوە.
 
لە به‌شێكی دیكه‌ی دیدارەکەدا رەوشی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكان و گوزەرانی ئاوارەكان و بەربەستی بەردەم گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان تاوتوێ كرا.
 
هه‌ر له‌و دیداره‌دا باس لە ئەگەرەکانی سەرهەڵدانەوە و بەهێزبوونەوەی تیرۆر و پێویستییەکانی بەرەنگاربوونەوەی کرا.


PM:10:23:21/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 2756 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو