پێشبینیی كه‌شناسی بۆ به‌فر و بارانی ئه‌مشه‌و
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی ده‌كات ئه‌مشه‌و بارانی بچڕبچڕ به‌رده‌وام بێت له دوای نیوه‌شه‌ویشه‌وه له سلێمانی و كه‌ركوك و گه‌رمیان رێژه‌ی بارانه‌كه زیاد ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت، راشیگه‌یاند كه له‌ماوه‌ی 12 كاتژمێری رابردوودا زۆرترین باران له چه‌مچه‌ماڵ باریووه.
كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه 21ی كانونی دووه‌می 2020، ئەمشەو نمە بارانی بچڕبچڕ و هەندێ جار خێرایی بای لە گەڵدا دەبێت لە شوێن و ناوچەی جیاجیا لە پارێزگای هەولێربەردەوام دەبێت.
راشیگه‌یاندوه كه لە پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و گەرمیان ڕێژەی باران بارینەکە زیاتر دەبێت بە تایبەت لە دوای نیوە شەو تا بەرەبەیان بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت بەتایبەت لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەفر بارینەکە زیاتر دەبێت لە کاتەکانی بەیانی زوودا.
سه‌باره‌ت به رێژه‌ی بارانبارین له ماوه‌ی 12 كاتژمێری رابردوودا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاشكرایكردوه كه زۆرترین باران له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ باریووه كه رێژه‌كه‌ی 13.8 ملم بووه، له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ش رێژه‌كه به‌مجۆره بووه:
PM:09:43:21/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 21804
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت