پەرلەمانتارێك: تەندەرێک لەسەر کاغەز زەرەر دەکات بەڵام لەڕاستیدا مانگی سێ ملیۆن دۆلار قازانجى هەیە


وێستگە نیوز-
سۆران عومەر پەرلەمانتاری كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایكرد كە تەندەرێك كە لە ١٢/١/٢٠٢٠ ەوە جێبەجێ بووە، بۆ گواستنەوەی کۆندیسێت لە دانا غاز لەکۆرۆمۆرەوە بۆ خورمەڵە، کۆمپانیایەک ئەم کاری گواستنەوەی بۆ دەرچووە بۆ ھەر تەنێک بە ١٥ دۆلارو ٤٠ سەنت و لەسەر کاغەز زەرەر دەکات بەڵام لەڕاستیدا مانگی سێ ملیۆن دۆلار قازانج دەکات
  
ئەو پەرلەمانتارە ئاشكرایكردووە كە ئەوەی سەیرە کرێی گواستنەوەی تەنێک لەو مادە لەنێوان کۆرۆمۆرو خورمەڵە ١٧ دۆلارە، مەسروفاتی ستاف و پێدانی سەرانە بەو چەکدارانەی دەی پارێزن پارەیەکی زۆری دەچێتە سەر، زیانی ھەر تەنێک بەپێی تەندەرەکە ٤ دۆلارە!

دەشڵێت ئەوە لە كاتێكدایە كە بەم پێیە مانگی ٢٠٠ ھەزار دۆلار زیان دەکات، بەڵام ئەم کارە نەک زەرەر ناکات بەڵکو مانگی سێ ملیۆن دۆلار قازانج دەکات، راشیگەیاندووە كە ئەم مەسەلەی گەیاندۆتە ئەنجومەنی وەزیران.

بە بڕوای سۆڕان عومەر "ئەمە مەتەڵی گەندەڵی و چۆنێتی قازانج کردنە بەفێڵ و دزی"، جەختدەكاتەوە كە ئەو "وردەکاریەکە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار دەخەمە ڕوو کە چۆن ئەم کارە بەزەرەر وەردەگرن بەڵام بەقازانجی خەیاڵی لێی دەرەچن!".

ناوبراو باس لەوە دەكات كە وەزارەتی ناوخۆ دوو لیوای پاراستنی نەوت و گازی ھەیە بەڵام ببینن چۆن ئەم پرۆسەی گواستنەوەی کۆندێسێتە ئەنجام دەدرێ بە چەکدارەوە بە دۆشکەو بیکەیسی دەپارێزێت.
 
د.ح


PM:09:25:21/01/2020










ئه‌م بابه‌ته 1524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو