غازی زۆپا له‌خێزانێكی هه‌شت كه‌سی دا
سەرجەرمیان لە نەخۆشخانە دەرکراون
وێستگه نیوز-
خێزانێكی هه‌شت كه‌سی له‌سنوری گه‌رمیان به‌هۆی ژه‌هراویبوونیان به‌غازی زۆپاوه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
ڕووداوه‌كه به‌ره به‌یانی ئه‌مرۆ له‌گوندی گۆڕه شه‌له سه‌ر به‌خانه‌قین ڕوویداوه له‌كاتێكدا به‌هۆی سه‌رماوه ئه‌م خێزانه زۆپایان نه‌كوژاندۆته‌وه‌و خه‌وتوون.
ئەفشین مەحمود، وتەبێژی نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، خێزانەکە بەهۆی کاریگەری غازی زۆپای نەوتەوە ژەهراوی بوون کە بۆماوەیەکی درێژ لە ماڵەکەیاندا کاریکردووە و سەرجەمیشیان بەبێهۆشی هێنراونەتە نەخۆشخانەکەیان.
وتیشی، دوای مانەوەیان بۆ چەند کاتژمێرێک لە نەخۆشخانە و پێدانی چارەسەری پێویست بۆیان، سەرجەرمیان لە نەخۆشخانە دەرکراون و گەڕێنراونەتەوە ماڵەوە، هێمای بۆ ئەوەشکرد، لەمساڵدا ئەوە یەکەم حاڵەتی لەوجۆرەیە کە لە سنوورەکەدا تۆمار دەکرێت.
PM:12:21:20/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 8684
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت