شاسوار عه‌بدولواحید ماوەی 48ی کاتژمێری بۆ سێ پەرلەمانتاری نەوەی نوێ دیاریکرد
دیمەنێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە
وێستگه نیوز-
شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ 48 كاتژمێری دانا بۆ په‌رله‌مانتاره‌كانی نه‌وه‌ی نوێ كه ده‌بێت به فه‌رمی و به‌ته‌سدیقكراوی مووچه‌ی خانه‌نشینی ڕه‌تبكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌رنا له نه‌وه‌ی نوێ ده‌رده‌كرێن.
لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا كه په‌یامنێری وێستگه نیوز ئاماده‌ی بوو، شاسوار عەبدولواحید، سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند: پەرلەمانتارەکانیان بەڵێنی کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنیان جێبەجێکرد و خانەنشینییان رەتکردەوە.
وتیشی: "ئەو سێ پەرلەمانتارەی تر ئەگەر لە ماوەی 48 کاتژمێردا دەستبەرداریی خانەنشینی نەبن و بە نوسراوی فەرمی بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی نەبات بۆ ئەوەی ببێتە دۆکۆمێنت، لە فراکسیۆنەکە و جوڵانەوەکەش دەریاندەکەن".
راشیگەیاند، "ئەگەر هەر رۆژێک کارێکی نایاساییم کردووە با لێپرسینەوەم لەگەڵ بکەن".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی وێستگه نیوز، سه‌باره‌ت به هێرشی سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ سه‌ر خودی ئه‌و به ناڕاسته‌وخۆ، شاسوار عه‌بدولواحید وتی: "ئێمه له رابردوودا په‌یوه‌ندیمان باش بووه له‌گه‌ڵ ئه‌و براده‌رانه، هه‌رچییه‌ك بیڵێن ئێمه هیچمان نییه بۆیان".
وتیشی: "پارتی و یه‌كێتی هه‌میشه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان به‌شه‌ڕ بده‌ن، به‌ڵام ئێمه ده‌بێت له‌سه‌رو پلانه‌كانی ئه‌وانه‌وه بین، بۆیه ره‌خنه‌كانی ئێمه زیاتر بۆ پارتی و یه‌كێتییه".
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ وەک یەکەم پەرلەمانتار بە نوسراوی فەرمی بۆ پەرلەمان دەستبەرداری خانەنشینیەکەیان بوون و ره‌تیان كرده‌وه دوای ته‌واوبوونی خوله‌كه‌یان خۆیان خانه‌نشین بكه‌ن.
ماوەیەکیش دوای کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەی شاسوار عەبدولواحید ئەو سێ پەرلەمانتارە ڕایانگەیاند، ئەوان لە ئێستادا پەیوەندیان بە جوڵانەوەی نەوەی نوێ-وە نەماوەو وەک پەرلەمانتاری سەربەخۆ درێژە بە کارکردن دەدەن.
لە ڕاگەیەندراوێکدا هەرسێ پەرلەمانتار دیاری ئەنوەر، سیروان بابان، مەم بورهان قانع دەڵێن، " وەكو ئەوەی پێشتر بەڵێنمان بە دەنگدەرانمان دابوو، بە هەمو شێوەیەك موچەی خانەنشینیی پەرلەمانیی رەتدەكەینەوە، وەك ئەوەی بۆ پەرلەمانتاران بڕاوەتەوە و تەنانەت ئەگەر پێویست بێت ئامادەین دەستەبەرداری موچەی پارلەمانیی-ش ببین".
هەروەها ئەوەش دەڵێن، " هیچ پەیوەندییەكمان بە فراكسیۆن و جوڵانەوەی نەوەی نوێ-وە نەماوە، هەربۆیە لە ئێستایشەوە بە فەرمیی جیابونەوەی خۆمان رادەگەیەنین و وەكو پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی كوردستان دەمێنینەوە".
AM:11:38:20/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 24252
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت