چالاكوانێكی دیكه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عیراق كوژرا
لوئه‌ی حلفی
وێستگه نیوزـ
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه چالاكوانێكی دیكه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عیراق له شاری به‌سره كوژرا.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌ی چالاكوان لوئه‌ی حلفی بڵاوكرایه‌وه و وا راگه‌یه‌ندراوه كه چالاكوانی ناوبراو له ناوه‌ڕاستی شاری به‌سره له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه كوژراوه.
له سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانی عیراقه‌وه له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2019، تائێستا ده‌یان چالاكوانی خۆپیشاندانه‌كان كوژراون و رفێندراون.
هه‌ر به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانیشه‌وه زیاترله 400 كه‌س كوژراون و نزیكه‌ی 20ی هه‌زاری دیكه‌ش برینداربوون.
PM:11:36:19/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 3732
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت