موقته‌دا سه‌در: عیراق و عیراقییەکان له مه‌ترسیدان
وێستگه نیوزـ
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در له عیراق پێی وایه كه عیراق و عیراقییه‌كان له مه‌ترسیدان و رایگه‌یاند كه ده‌بێت په‌له بكرێت له دیاریكردنی كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران.
له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند رێز له بڕیاری شۆڕشگێڕان بۆ چڕكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان ده‌گرێت، به‌ڵام یوای خواست كه وڵات روبه‌ڕوی شه‌ڕێكی ناوخۆیی وێرانكه‌ر نه‌كه‌نه‌وه.
سه‌در ده‌ڵێت: "رێز له بڕیاری حكومه‌ت ده‌گرم بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تێكدهران و كاره گێره‌شێوێنه‌كان (گه‌ر هه‌بێت)".
به‌پێی پۆسته‌كه‌ی سه‌در "پێویسته جیاكاری له‌نێوان خۆپیشانده‌رانی ئاشتیانه و تێكدهران بكرێت و حه‌شدی شه‌عبی بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌یان به‌كارنه‌هێنرێت، چونكه بۆ ناوبانگیان خراپه".
به‌پێویستیشی زانی په‌له‌بكرێت له دیاریكردنی كاندیدێك كه جێی مشت‌ومڕ نه‌بێت و پێشكه‌ش به سه‌رۆك كۆمار بكرێت تا بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت رابسپێردرێت و داوای له سیاسییه‌كانیش كرد كه خاوه‌خاو نه‌كه‌ن و ململانێ له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وت نه‌كه‌ن چونكه به وته‌ی سه‌در عیراق و عیراقییه‌كان له مه‌ترسیدان.
PM:09:54:19/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 6992
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت