ئەمڕۆ لوتکەی ئاشتی لیبیا لە بەرلین بەڕێوەدەچێت



وێستگە نیوز-
ئەمڕۆ یەکشەممە لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لوتکەی ئاشتی لیبیا بەڕێوەدەچێت.

لە لوتکەکەدا سەرکردەی چەندین وڵات بەشداری دەکەن و قەیرانی ئێستای لیبیا تاوتوێ دەکەن و پێشنیار و چارەسەرەکانیان دەخەنەڕوو.

لە کۆنگرەکەدا کە بە لوتکەی بەرلین ناسراوە هەریەک لە نوێنەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، روسیا، فەڕەنسا، بەریتانیا، چین، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ئیمارات، جەزائیر و کۆنگۆ بەشداری دەکەن.

هاوکات لە لوتکەکەدا هەریەک لە فائیز سەراج، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی حکومەتی ویفاقی نیشتمان لیبیا و خەلیفە حەفتەر، فەرماندەی سوپای نیشتیمانی لیبیا بەشداری دەکەن.

هەروەها نوێنەرانی چوار دامەزراوەی گەورەی جیهانی بەشدار دەبن کە پێکدێن لە نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتی ئەوروپا، یەکێتی ئەفریقا و کۆمکاری عەرەبی.  



ش . ر 


PM:04:04:19/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 1912 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت