ڤیدیۆ.. چەند خۆپیشاندەرێک بارەگای بزووتنەوەی وەفا لە نەجەف دەسوتێنن



وێستگە نیوز- 
لە ڤیدیۆیەکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوکراوەتەوە دەردەکەوێت کە بارەگای بزووتنەوەی وەفا لە پارێزگای نەجەف لە باشوری عیراق لەلایەن چەند خۆپیشاندەرێکەوە ئاگری تێبەردەدرێت. 

بزووتنەی وەفا لەلایەن عەدنان زەرفی، پارێزگاری پێشووتری نەجەفەوە سەرکردایەتی دەکرێت. 

شەوی ڕابردووش بارەگای حزبی دەعوەی عیراق لەلایەن چەن خۆپیشاندەرێکەوە لە شاری نەجەف سوتێنرا. 

بە پێی هەواڵێكی سۆمەریە نیوزیش كە ئەم بەیانییە بڵاوی كردۆتەوە لە شاری بەغدا خۆپیشاندەران رێگە سەرەكییەكانیان لە گۆڕەپانی "تەیاران" لە ناوەڕاستی بەغدا داخستوە و پێكادانیش لە نێوان ئەوان و هێزە ئەمنییەكاندا روویداوە.

ئەو سەرچاوە باس لەوە دەكات كە هێزە ئەمنییەكان گازی فرمێسك رێژیان بەكار هێناوە بۆ بڵاوە پێكردنی خۆپیشاندەران لە ئەنجامدا شەش كەس تووشی حاڵەتی تەنگەنەفەسی بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون.

ماوەی سێ مانگە خۆپیشاندان شارەكانی باشووری عیراقی گرتۆتەوە و ئەوان داوا چاكسازی و هەولی كار و باشكردنی بژێوی دەكەن لەگەڵ ئەوەشدا پێیان وایە كە ئەم حكومەتەی ئیستا هەیە ناتوانێت بەو كارە هەستێت و داوای گۆڕینی دەكەن.


ش . ر 





PM:03:45:19/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 3396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت