كۆمپانیایەكی چینی گرێبەستێكی گەورەی لە عیراق ئەنجامدا
وێستگە نیوز-
كۆمپانیای چۆنگمان بۆ پترۆڵ غازی سروشتی لە چین " ZPEC" ئاشكرایكرد كە گرێبەستێكی بردۆتەوە بۆ هەڵكەندنی یەكێك لە كێڵگە غازی و نەوتییەكان بە رامبەر بە 27 ملیۆن دۆلار.
كۆمپانیای "Eastmoney" چینی بۆ زانیاری ئابوری و پشكە چینییەكان، ئاشكرایكرد كە كۆمپانیای چۆنگمان بۆندێكی ئەنجامداوە بە هاوبەش لەگەڵ كۆمپانیای Weatherford لە عیراق، نرخی بۆندەكەیش 27 ملیۆن دۆلارە.
كۆمانپای چۆنگمان یەكێكە لە گەورەترن كۆمپانیاكان بۆ خزمەتگوزاری نەوت و گازی سروشتی هەروەها خزمەتگوزارییەكانی هەڵكەندنی بیری نەوت و گازی سوروشتی و وەبەرهێنانی.
د.ح
PM:12:04:19/01/2020
ئهم بابهته 4728
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت