ئەردۆغان: لە سوریا زیاتر دەچینە ناوەوە و لە لیبیاش ناكشێینەوە


وێستگە نیوز-
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ئاشكرایكرد كە بەردەوام دەبن لە بڵاوە پێكردنی هێز لە ناو خاكی سوریا، لە لیبیشا ناكشێنەوە تا دان بەڕێككەوتنەكەیاندا دەنرێت لەسەر دەریای ناوەڕاست.


 ئەردۆغان لە وەڵامی رەخنەكانی ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆی وڵاتەكەی رایگەیاند "تەوقدانی وڵاتەكەمان بە درێژایی سنورەكانمان لە باشوورەوە، پڕۆژەیەكە كە منداڵی سەرەتایش لێی تێدەگات".

بە وتەی سەرۆكی توركیا "هەموو جیهان تێگەیشتوون كە توركیا لە سوریا چی دەكات، جگە لە بەرپرسانی ئۆپۆزسیۆنی لای خۆمان".
هەروەها دەڵێت "ئێستا دەمیان كردۆتەوە و دەپرسن ئێمە چی دەكەین لە لیبیا، لە كاتێكدا چەند مانگ لەمەوپێش رەخنەیان دەگرت بۆ توركیا لە دەریای ناوەڕاستدا بوونی نییە".

ئەردۆغان باسی لەوەشكرد كە "كە بەردەوام دەبن لە بڵاوە پێكردنی هێز لە سوریا و مانەوە تێدا تا دابنیكردنی ئاسایش لە سنورەكان، ئەگەر هەیە زیاتریش بچنە ناوەوە".

راشیگەیاند كە توركیا لە لیبیا دەمێنێتەوە هەتا دان دەنرێت بە مافەكانیدا لە دەریای ناوەڕاست و دابینكردنی ئارامی بۆ حكومەتی ئەو وڵاتە، بە وتەی خۆی.

د.ح
 


AM:09:13:19/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 4636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت