وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا: پلانی كشانه‌وه‌مان له‌ عیراق نییه‌


وێستگه‌ نیوزـ

یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگه‌یاند كه‌ هیچ پلانێکیان بۆ کشانەوە لە عیراق نییە و ئه‌مریكا به‌ نیازێكی باش له‌ عیراقدا بوونی هه‌یه‌.

جۆناسان راس هۆفمان، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگه‌یاند: رێککەوتنی گشتی لە عیراق ئەوەیە کە هێزەکانی ئەمریکا بە نیازێکی باش لەو وڵاته‌ بوونیان هه‌یه‌.
 
یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا وتیشی: ئه‌مریكا هیچ پلانێكی بۆ کشانەوە لە عیراق نییە و لە قازانجی به‌غدایه‌ و ئاسایشی زیاتر بۆ گەلی خۆی دەستەبەربكات.

رۆژی 5ی كانونی دووه‌می2020، پەرلەمانی عیراق بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران، دەنگی لەسەر پرۆژەبڕیارێک بۆ کشانەوەی هێزە بیانییەکان دا. 

دەنگدان بە پرۆژەبڕیارەکەش لەلایەن پەرلەمانی عیراق، دوو رۆژ دوای هێرشێکی ئاسمانیی ئەمریکا بوو کە تێیدا قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و هەشت کەسی دیکەش کوژران.


PM:10:24:18/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 4688 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو