خۆپیشانده‌رانی لوبنان چه‌كێكی نوێ دژی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌كارده‌هێنن
وێستگه نیوزـ
خۆپیشانده‌رانی به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان به به‌كارهێنانی تیشكی لێزه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی چڕ، روبه‌روی هێزه ئه‌منییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان بوونه‌وه.
له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆدا، خه‌ڵكی ناڕازیی لوبنان له ده‌روبه‌ری په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یان خڕبوونه‌وه و تیشكی لێزه‌ری ره‌نگ سه‌وزیان به‌شێوه‌یه‌كی چڕ گرته هێزه ئه‌منییه‌كان تا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی ببینینی هێزه ئه‌منییه‌كان دروست بكه‌ن.
به‌هۆی پێكدادانی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه تائێستا 75 كه‌س برینداربوون.
هاوكات هێزه ئه‌منییه‌كانی لوبنان بانگه‌وازی بۆ خۆپیشانده‌ره ئاشتیخوازه‌كان ده‌ركردوه له كه‌سانی ئاژاوه‌گێڕ خۆیان به‌دوور بگرن كه له ته‌لاری په‌رله‌مان نزیكبوونه‌ته‌وه.
PM:08:43:18/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 3868
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت