‎كۆسرەت رەسوڵ عەلی بۆ سیستانی: لەخوای گەورە داواكارم شیفای بەخێرتان بدات


وێستگە نیوز-
كۆسرەت رەسوڵ عەلی ‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی ئاراستەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عیراق كرد و تێدا هیوای تەندروستی بۆ دەخوازێت.

لە پەیامەكەی كۆسرەت رەسوڵدا هاتووە "‎لە هەواڵی تەندروستی جەنابتان دەپرسم و داواكارم لەخوای گەورە شیفای بەخێرتان بداو تەندروستیتان بەرەو باشی بچێ بۆ خزمەتی گەلی عیراق."

عەلی سیستانی دوێنێ پێنجشەممە بەهۆی شكانێك لە رانیدا نەشتەرگەری بۆكرا و دواتر بڵاو كرایەوە كە نەشتەرگەرییەكە سەركەتبوو بووە.


دەقی پەیامەكە: 

‎كۆسرەت رەسوڵ پەیامێك ئاڕاستەی سیستانی دەكات

‎بەڕێز ئایەتوڵڵا عوزما سەماحەتی سیستانی

‎لە هەواڵی تەندروستی جەنابتان دەپرسم و داواكارم لەخوای گەورە شیفای بەخێرتان بداو تەندروستیتان بەرەو باشی بچێ بۆ خزمەتی گەلی عیراق.

‎جارێكی تر لەخوای گەورە داواكارم شیفای بەخێرتان بدا.

‎كۆسرەت رەسوڵ عەلی 

‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی

‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

د.ح 


PM:10:14:17/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 1980 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو