عەلی سیستانی نەخۆشخانەی بەجێهێشت

‌عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عیراق

وێستگە نیوز-
عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عیراق پاش ئەوەی دوێنێ نەشتەرگەرییەكی بۆ كرا لە رانیدا ئەمڕۆ نەخۆشخانەی بەجێهێشت و چوویەوە ماڵەكەی خۆی لە شاری نەجەف.


سیستانی كە ماوەی دوو رۆژ بە گرنگییەوە باس لە تەندروستی دەكرێت بە تایبەت ئەمریكا لە ئاستە جیاوازەكاندا هیوای چاكبوونەوەی خێرایان بۆخواست ئەمڕۆ نەخۆشخانەی كەربەلای بەجێهێشت و گەڕایەوە بۆ ماڵەكەی.

سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عیراق كە لە تەمەنی 90 ساڵیدایە، پێنجشەممە بەهۆی شكانی ئێسكی رانییەوە لەلایەن تیمێكی پزیشكییەوە نەشتەر گەری بۆ ئەنجامدرا، هەرچەندە گومان هەبوو نەشتەرگەرییەكە ببێتە مەترسی له سەر ژیانی بەهۆی زۆری تەمەنییەوە، بەڵام دەوترێت سەركەوتوو بووە و مەترسی نەماوە. 

دوای راگەیاندنی سەركەوتنی نەشتەرگرییەكەی مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند كە لەگەڵ ملیۆنان عیراقی روو لە خوا دەكات و نزای زوو چاك بوونەوەی بۆ دەخوازێت.

د.ح
 


PM:06:33:17/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 1768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت