بەم نزیكانە ئەمریكا ژمارەیەك سزا بەسەر توركیادا دەسەپێنێت


وێستگە نیوز-
بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرایكرد كە بەم نزیكانە واشنتۆن ژمارەیەك سزا بەسەر ئەنقەرەدا دەسەپێنێت بەهۆی بەردەوام بوونی لە جێگیركردنی سیتمی موشەكی ئێس 400ی روسی.


لە لێدوانێكی نوێدا كلارك كۆپەر یاردەدەری وەزیری دەرەوە ئەمریكا بۆ ڕۆژنامەی زە ناشناڵی ئیماراتی ئاشكرایكردووە "توركیا هەلی كەمی لە بەردەمدایە بۆ دەرباز بوون لە سزاكانی سەر ئەمریكا بەهۆی بەردەوام بوونی ئەو وڵاتە لە كڕینی موشەكی ئێس 400ی روسی".

ناوبراو ئەوەی راگەیاند كە هەنگاوەكانی توركیا دژ بە ئاسایشی ئەمریكایە، بەو جۆرە ئەمریكاش بە مافی خۆی دەزانێت سزا بەسەر توركیادا بسەپێنێت.

كڕینی چەكی روسی جگە لە ئەمریكا وڵاتە زلهێزەكانی ئەوروپایشی نیگەران كردووە و هەندێك لە وڵاتان داوای دوور خستوەی توركیا لە هاوپەیمانی ناتۆ دەكەن.

 


PM:06:02:17/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 3116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت