به‌ڤیدیۆ.. روحانی نوێژی هەینیی ته‌واو نه‌كرد و خامنه‌یی به‌جێهێشت
وێستگه نیوزـ
حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌كاتی نوێژی هه‌ینی له پشت عه‌ی خامنه‌یی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانه‌وه نوێژی ده‌كرد، به‌ڵام له پڕ نوێژه‌كه‌ی به‌جێهێشت.
حه‌سه‌ن روخانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران به‌شداریی له نوێژی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 17ی كانونی دووه‌می 2020 كرد كه تیایدا عه‌لی خامنه‌یی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی له ئێران دوای هه‌شت ساڵ دابڕان وتارێكی خوێنده‌وه.
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، روحانی له پشت خامنه‌یی و له ته‌نیش عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێرانه‌وه دانشتووه، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی خامنه‌یی نوێژه‌كه‌ی ته‌واو بكات، روحانی شوێنه‌كه جێده‌هێڵێت تائێستاش نازانرێت هۆکارەکەی چی بووە.
له‌وتاری نوێژی هه‌ینیدا كه ئه‌مڕۆ 17ی كانونی دووه‌می 2020 له تارانی پایته‌خت پێشكه‌شیكرد، عه‌لی خامنه‌یی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی له ئێران رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی ترسنۆكانه قاسم سوله‌یمانیی كوشت و نه‌ینتوانی روبه‌ڕوو شه‌ڕی سوله‌یمانی بكات، وتیشی: ده‌بێت وه‌ك قوتابخانه له سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس بڕوانین.
وتیشی: به‌ڵام سوپای ئێران شكۆی ئه‌مریكای له ناوچه‌كه‌دا شكاند و گورزێكی گه‌وره‌ی له بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكای له ناوچه‌كه وه‌شاندن رۆژی گورزهكهش بوو به "رۆژی خودا".
PM:03:47:17/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 32500
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت