عه‌لی خامنه‌یی: ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی ترسنۆكانه قاسم سوله‌یمانیی كوشت
عه‌لی خامنه‌یی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی له ئێران
وێستگه نیوزـ
دوای هه‌شت ساڵ، ئه‌مڕۆ عه‌لی خامنه‌یی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی له ئێران وتاری هه‌ینیی پێشكهشكردهوه و رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی ترسنۆكانه قاسم سوله‌یمانیی كوشت.
له وتاری نوێژی هه‌ینیدا كه ئه‌مڕۆ 17ی كانونی دووه‌می 2020 له تارانی پایته‌خت پێشكه‌شیكرد، عه‌لی خامنه‌یی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی له ئێران رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی ترسنۆكانه قاسم سوله‌یمانیی كوشت و نه‌ینتوانی روبه‌ڕوو شه‌ڕی سوله‌یمانی بكات، وتیشی: ده‌بێت وه‌ك قوتابخانه له سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس بڕوانین.
وتیشی: به‌ڵام سوپای ئێران شكۆی ئه‌مریكای له ناوچه‌كه‌دا شكاند و گورزێكی گه‌وره‌ی له بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكای له ناوچه‌كه وه‌شاندن رۆژی گورزهكهش بوو به "رۆژی خودا".
عه‌لی خامنه‌یی وتیشی: ئه‌مریكا داعشی بۆ له‌ناوبردنی ئێران دروستكرد، سوله‌یمانیش به‌هێزترین فه‌رمانده‌بوو له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش، سوپای قودیش هیچ سنورێك ناناسێت و هه‌ر شوێنێك پێویستی به سوپای قودس هه‌بێت بێ دوودڵی بۆی ده‌چێت.
سه‌باره‌ت به فڕۆكه خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه ئۆكرانییهكهش، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی له ئێران رایگه‌یاند كه رووداوه‌كه خه‌مناك بوو، به‌ڵام ئه‌مریكا و به‌ریتانیا ده‌یانه‌وێت روداوه‌كه گه‌وره بكه‌ن، ئه‌وانه‌ش كه بۆ ناڕه‌زایی هاتنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، فریو دراون.
AM:11:43:17/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 2292
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت