شاسوار عەبدولواحید: ئەوەی درۆ لەگەل خودا و میللەت و دەنگدەران و ئێمە بکات لە نەوەی نوێدا جێی نابێتەوە

‌شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ


وێستگە نیوز- 
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، ئەوەی درۆ لەگەل خودا، لەگەل میللەت، لەگەل دەنگدەران، لەگەڵ ئەوان بکات، ئەوا لە نەوەی نوێدا جێی نابێتەوە. 

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە پەیامێکیدا نوسیویەتی،  ئەوەی درۆ لەگەل خودا، لەگەل میللەت، لەگەل دەنگدەران، لەگەڵ ئێمە بکات، ئەوا لە نەوەی نوێدا جێی نابێتەوە. 

دەشڵێت، " بابەتی خانەنشینی پلەبالاکان یەکێک بوو لەو خاڵانەی بانگەشەی نەوەی نوێ کە بەردەوام رەتی دەکردەوە و باسمان دەکرد، هەندێک وا دەزانن ئەم بابەتی خانەنشینی پلە باڵایانە، ئێمە ئێستا دەیوروژێنین، بەلام وا نییە!!". 

دەقی پەیامەکەی شاسوار عەبدولواحید: 

کێ بەڵێنەکانی کاتی بانگەشەی بیرماوە؟

بابەتی خانەنشینی پلەبالاکان یەکێک بوو لەو خاڵانەی بانگەشەی نەوەی نوێ کە بەردەوام رەتی دەکردەوە و باسمان دەکرد.

هەندێک وا دەزانن ئەم بابەتی خانەنشینی پلە باڵایانە، ئێمە ئێستا دەیوروژێنین، بەلام وا نییە!!

لە بەرواری ٢٠١٨/٨/١٥ هەموو کاندیدەکانی لیستی نەوەی نوێ بەڵێننامەیان پێ واژۆ کرا.

وە یەکێک لەو خاڵانەی کە بەڵێنیان دا و دواتریش سوێندیان خوارد، رەتکردنەوەی موچەی خانەنشینی بوو.

بۆیە ئەوەی درۆ لەگەل خودا، لەگەل میللەت، لەگەل دەنگدەران، لەگەڵ ئێمە بکات،ئەوا لەم جوڵانەوەیەدا جێی نابێتەوەو شوێنی زبڵدانی مێژوو دەبێت،نەک جولانەوەیەکی خاوەن ئەخلاق و خاوەن پرنسیپ.

گرنگ ئەوەیە ئێمە و جولانەوەکە و فراکسیۆنەکە، راستگۆبوین لەگەل هاولاتییان و دەنگدەراندا.وە دڵنیاتان دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لەسەر ئەم ڕێگایە.


PM:07:34:16/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 2332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو