وتەبێژی حکومەتی هەرێم: ئاسانکاری بۆ هێنانەوەی تەرمی قوربانیانی ڕووداوی نقومبوونی بەلەمی پەنابەران دەکرێت
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
وێستگە نیوز-
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەزگاکانی حکومەتی ڕاسپرادووە ئاسانکاری بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی قوربانیەکانی نقومبوونی بەلەمەکەی نێوان تورکیا و یۆنان بکەن.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەزگاکانی حکومەتی ڕاسپرادووە ئاسانکاری بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی قوربانیەکانی نقومبوونی بەلەمەکەی نێوان تورکیا و یۆنان بکەن.
لە چەند رۆژی رابردوودا بەلەمێکی پەنابەران لە ئاوەکانی نێوان تورکیا و یۆنان نقووم بوو و لەناو قوربانیاندا ژمارەیەک هاوڵاتی هەرێمی کوردستانی تێدا بوو.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وته‌بێژی حكوومه‌ت:
لە چه‌ند رۆژی رابردوودا، به‌هۆی نقوومبوونی به‌له‌مێك له نێوان تورکیا و یۆنان، بەداخەوە ژماره‌یه‌ك كه‌س بوونه قوربانی، كه هه‌ندێك هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستانیشی تێدابوو.
رێزدار مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوێنێ له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، وێرای ده‌ربڕینی هاوخەمی خۆی له‌گەڵ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیان، دەزگاکانی حکومەتیشی راسپارد کە هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەك بکەن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانییان بۆ هه‌رێمی كوردستان.
جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
٢٠٢٠/١/١٦
PM:06:05:16/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 2556
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت