دایک و کوڕێک لە زاخۆ کوژران



وێستگە نیوز- 
ئێوارەی ئەمڕۆ دایک و کوڕێک لە زاخۆ کوژران.

ئاسایشی زاخۆ ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ١٦ ی ١ ی ٢٠٢٠  گەنجێک کە دەگووترێت نەخۆشی دەرونی هەیە، برایەک و دایکی خۆی لە قەزای راخۆ کوشت.

بەڕێوبەری ئاسایشی زاخۆ لەمبارەوە ڕایگەیاند، پاش ئاگادارکردنەوەمان لەلایەن هاوڵاتیانەوە لە بوونی ڕووداوێکی ئاوا، مەفرەزەکانمان ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کرد.ووە.

وتیشی، "لەکاتی گەیشتنی مەفرەزەکانی ئێمە بۆ شوێنی ڕووداوەکە، تاوانبارەکە تەقەی لە هێزەکانی ئێمەش کردووە، هێزەکانی ئێمەشی بریندار کردووە،  بەڵام پاش بریندارکردنی توانیومانە دەستگیری بکەین و خۆشکێکی ئەویش کە خۆی لە ترساندا حەشاردابوو، لە کوشتن ڕزگار بکەین".


ش . ر 


PM:05:09:16/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 2600 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت