قوباد تاڵەبانی: دەمانەوێت كێشەكانمان لەگەڵ بەغدا لەڕێی گفتوگۆوە چارەسەر بكەین


وێستگە نیوز-

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کۆنسوڵی ئەمریکا لە هەرێم کۆبووەوە و رایگە‌یاند: ئامانجی حکومەتی هەرێم ئەوەیە هەموو کێشەکانی لەگەڵ بەغدا بە دانووستان و بەپێی دەستور چارەسەر بکات.

بە پێی راگەیەندراوی  جێگری سەرۆكی حكومەت ئەمڕۆ قوباد تاڵە‌بانی جێگری سەرۆک وەزیران لە‌ھە‌ولێر پێشوازی كرد لە‌ ستیڤ ڤەیگن کۆنسوڵی ئەمریکا لە هەرێمی كوردستان.

لە‌ كۆبوونە‌وە‌كە‌دا گفتوگۆ كرا لە‌بارە‌ی کێشەکانی سیستمی بانکی لە هەرێم و جێگری سە‌رۆكی حكومە‌ت ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە بە هاوکاری ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمان پێداچوونەوە بە سیستمی بانکی هەرێم بکرێت بە جۆرێک سیستمی بانکی رێک بخرێتەوە کە وەڵامدەری دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان بێت.

باس لەوەش دەكات كە "تاوتوێی دۆخی ئێستای عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرا و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی دەبێت کار بکرێت بۆ پتە‌و كردنی پە‌یوە‌ندییە‌كان".

قوباد تاڵە‌بانی جەختی کردەوە کە ئامانجی حکومەتی هەرێم ئەوەیە هەموو کێشەکانی لەگەڵ بەغدا بە دانووستان و بەپێی دەستور چارەسەر بکات.
 
د.ح


PM:04:06:16/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 1728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو