مژدە مەحمود بۆ وێستگە نیوز: پابەندی بەڵێنەكانمانین و خۆمان خانەنشین ناكەین

‌مژدە مەحمود پەرلەمانتاری نەوەی نوێ

وێستگە نیوز-
مژدە مەحمود پەرلەمانتاری نەوەی نوێ ئاشكرایكرد كە ئەوان یاسای خانە نیشی پەسەند ناكەن و خۆشیان خانەنشین ناكەن، باسی لەوەشكرد ئەوەی كرا تورەكەدورین بوو بۆ گیرفانی خۆیان نەك یاسای چاكسازی.


لە لێدوانێكدا بۆ وێستگە نیوز مژدە مەحمود پەرلەمانتاری نەوەی نوێ باسی لەوە كرد كە خەڵكی كوردستان لەگەڵ ئەوەدا بوو خانەنشینی پلە باڵاكان پەسەند نەكرێت، ئەوان پێیان وایە كە یاسای چاكسازی خانەنشین بە مووچەی سەرو چوار ملیۆن و زیاتر چاكسازییە، لە كاتێكدا مووچەكەیان بە تەنها بە چوار ساڵ، چەند قاتی مووچەی خانەشینی فەرمانبەرانی دیكە و شەهیدانە.

وتیشی: شەهید هوجام كە خاوەنی 10 منداڵە و بە دڕەندەترین شێوە شەهید كرا 500 هەزار مووچە بۆ كەس و كارەكەی بڕاوەتەوە لە كاتێكدا ئەو لە پێناو پاراستنی ئێمە شەهید بوو.

باسی لەوەشكرد كە ئەوان وەك فراكسیۆنەكانی نەوەی نوێ و كۆمەڵ و یەكگرتوو پێشنیازی باشمان هەبوو لە خزمەت خەڵكدا و خۆشم پیشنیازی ئەوەم كرد ئەو پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایشانەی بەشداری شەڕی داعشیان كردووە یەك ساڵ خزمەتیان بە دوو ساڵ بۆ حساب بكرێت، هەروەك چۆن بۆ پێشمەرگەكانی بەر لە راپەرین حساب كراوە، بەڵام لیژنەی دارایی بە شێوەیەكی نایاسایی پێشنیازەكانمانی لابردووە بە پاساوی ئەوەی لە توانای حكومەتدا نییەو شاگردایەتیان بۆ حكومەت كردووە.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە ئەوان وەك فراكسیۆنی نوێ ئەوە پڕۆژە یاسایان بە چاكسازی نەزانیوە و بڕوایان وایە خەریكی توركە دورینن بۆ داهاتووی خۆیان، پڕۆژەكەشیان دڕاندووە.

مژدە مەحود باسی لەوەشكرد "ئێمە لەگەڵ كاك كازم و كاك كاوە كاك سیپان، پابەندین بەو بەڵێنەی بەخەڵك و نەوەی نوێمانداوە پێش ئەوەی كاندیدبین رامانگەیاند كە رتیدەكەینەوە خانەنشین بین، ئێستاش دوای جێبەجێ كردنی یاساكە بە مانگێكدەچین ئەو فۆڕمە پڕ دەكەینەوە كە خۆمان خانەنشین ناكەین و مووچەی خانەنشینی وەرناگرین".

لە كۆتایشدا پەرلەمانتارەكەی نەوەی نوێ داوایكرد كە لیژنەی فەتوا لەسەر ئەم بابەت بێتە دەنگ و فتوا بدات و ڕایبگەیەنێت كە ئەم مووچەیە حەڵاڵ نیە، بە پێویستیشی زانی لەم كاتانەدا ئەوان هەڵوێستیان هەبێت.

د.ح
 


PM:03:07:16/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 4368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو