پسپۆڕێكی ئابوری عیراقی هۆكاری بەرزونزمكردنی دۆلار ئاشكرا دەكات


وێستگە نیوز-
بە وتەی پسپۆڕێكی ئابوری عیراقی بەرزونزكردنی نرخی دۆلار بە شێوەیەكی بەردەوام پەیوەندی بە هاووڵاتیان خۆیانەوە هەیە لە ئەنجامی كاریگەرییان بەو هەواڵانەی بڵاو دەكرێنەوە.

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی عیراق رۆژانە بە ناجێگیرییەكی تەواودا تێدەپەڕێت و بەردەوام بە جیاوازییەكی زۆر بەرز دەبێتەوە و نزم دەبێتەوە، ئەوەش دیاردەیەكە كە لە وڵاتانی دیكە بەو جۆرە نییە و حاڵەتێكی دەگمەنە.

سەبارەت بەو هۆكارە ساڵح هەماش پسپۆڕی بواری ئابوری ڕایگەیاند داوكارییە لە ناكاوەكانی هاووڵاتیان لەسەر دۆلار وا دەكات كە نرخەكەی بەرز ببێتەوە، هەروەها كاتێك هاووڵاتیان لێی دوور دەكەونەوە دادەبەزێتەوە.

هەماش باس لەوەش دەكات كە حكومەتی كاربەڕێكەر هۆكارە بۆ دروست بوونی ئەو دۆخە لە ئەنجامی پەسەند نەكردنی بودجە و ناڕونی لە ئابوری عیراقی و نەخستنە كاری پڕۆژەكانە تا بازاڕ ئارام بكرێتەوە.

د.ح
 


PM:12:38:16/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 1408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو