حكومەتی هەرێم: مووچەی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی هاوشێوەی بەغدای لێدەکرێت


وێستگە نیوز-
 
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە بۆ هەریەكە لە جوتیار عادل وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەگەڵ ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بوو تێدا جەختیان لە جێبەجێ كردنی پڕۆژە یاسای چاكسازی خانەنشینی كردەوە.

جوتیار عادل باسی لەوە كرد كە پڕۆژە یاسای چاكسازی بەلا رێدا دەبرێت و هەندێك كەس چەواشەكاری دەكەن باسی لەوەش كرد كە مووچەی هیچ کەسێک نابڕدرێت، بەڵکو دادپەرەوریی لە پێدانی مووچە فەراهەم دەکرێت.

هەروەها ئامانج رەحیم ڕایگەیاند كە حکوومەت هەوڵدەدات لیستی مووچەی پێشمەرگە و شەهیدان و کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەو کەسانە پاک بکاتەوە کە ناشایستەن، ئەوەیشی ئاشكرا كرد كە حكومەت بڕیاری ئەوەی داوە كە مووچەی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی هاوشێوەی بەغدای لێبکرێت.

ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆنفراسە رۆژنامەوانیەكەدا ئەوەی رایگەیاند كە حکوومەت لە ماوەی 60 رۆژ پرۆژەیاسای چاکسازیی لە دوای پەسەندکردنی لە پەرلەمان جێبەجێدەکات.

د.ح


AM:10:48:16/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 2264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو