عادل عەبدولمەھدی: بەشێوەیەكی دیپلۆماسی كار لەسەر كشانەوەی ھێزە بیانییەكان دەكەین

‌عادل عەبدولمەھدی

وێستگه‌ نیوز ـ
عادل عەبدولمەھدی جەختدەكاتەوە، بە شێوەیەكی دیپلۆماسی كار لەسەر كشانەوەی ھێزە بیانییەكان دەكەن و دەشڵێت: "نابێت ھیچ گروپێك لەناو عیراق لە دەرەوەی حكومەت ئەجێندای وڵاتانی دیكە جێبەجێ بكات".

عادل عەبدولمەھدی، سەرۆك وەزیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی عیراق، لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی وڵاته‌كه‌ی رایگەیاند، كشانەوەی ھێزە بیانییەكان دەبێت بە دۆستانە بێت و ئەوان لە رووی ئابووری و ئەمنی و مرۆییەوە ھاوكاری عیراقیان كردووە و دەبێت پەیوەندییەكانیان لەگەڵیان بپارێزین.

وتیشی: "چەك دەبێت لەدەستی حكومەت بێت و نابێت ھیچ گروپێك لە دەرەوەی حكومەت چەكداربێت یاخود لەلایەن وڵاتێكی دیكەوە پاڵپشتی بكرێت".

ئه‌م وتانه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ په‌رله‌مانی عیراق پڕۆژه‌ بڕیارێكی بۆ كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌ بیانییه‌كان په‌سه‌ند كرد، كه‌ فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان و به‌شێك له‌ سووننه‌كان به‌شداریان له‌و دانیشتنه‌ نه‌كرد.

هــ. ر


PM:11:59:15/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 1792 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت