رەوتی سەدر کاتی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی ملیۆنی ئاشکرا کرد

‌موقتەدا سەدر، رێبەری ڕەوتی سەدر


وێستگە نیوز- 
کەسایەتیەکی نزیک لە موقتەدا سەدر، رێبەری ڕەوتی سەدر کاتی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی ملیۆنی لە عیراق ئاشکرا کرد و حەوت ئامۆژگاریشی بۆ رۆژی خۆپیشاندان بڵاوکردەوە. 

ساڵح محەمەد عیراقی، کەسایەتی سیاسی نزیک لە موقتەدا سەدر، رێبەری ڕەوتی سەدر کاتی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی ملیۆنی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، رۆژی هەینی داهاتوو ٢٤ ی ١ ی ٢٠٢٠ خۆپیشاندانی ملیۆنی بەڕێوەدەچێت. 

خۆپیشاندانەکە وەک ئاماژەی پێکراوە، " بۆ ڕەتکردنەوەی بوونی هێزە بیانیەکانە لە عیراق". 

ساڵح محەمەد عیراقی چەند ئامۆژگارییەکی بۆ بەشداربووانی خۆپیشاندانەکە خستووەتە ڕوو: 

یەکەم: جگە لە ئاڵای عیراق هیچ ئاڵایەکی دیکە بەرزناکرێتەوە

دووەم: لەسەر هەموو خۆپیشاندەرێک پێویستە پابەندبێت بە ناسنامە عیراقیەکەی و رێگەنادرێت وێنەیەک بەرزبکاتەوە کە هەڵگری ناسنامەیەکی ئاینی یان حزبی یان سەربازی یان هەر ناوێکی تر بێت. 

سێیەم: قەدەغەیە هەر وێنە و دروشمێکی حزبی و کەسی بەرزبکرێتەوە. 


ش . ر 



PM:01:52:15/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 3728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت