به‌رپرسێكی سعودی: وه‌ڵامه‌كه‌ی ئێران بۆ كوشتنی سوله‌یمانی، ته‌نها شانۆگه‌ری بوو
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی پێشووتری ده‌زگای هه‌واڵگریی عه‌ره‌بستانی سعودی له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه وه‌ڵامه‌كه‌ی ئێران بۆ ئه‌مریكا له پای كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، ته‌نها شانۆگه‌رییه‌ك بووه هیچ زیانێك به سوپای ئه‌مریكا له عیراق نه‌گه‌یشتووه.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی قه‌به‌س-ی چاپی كوه‌یت، توركی فه‌یسه‌ڵ، سه‌رۆكی پێشووتری ده‌زگای هه‌واڵگریی سعودیه رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی جیهان له وه‌ڵامه‌ی ئێران بۆ ئه‌مریكای بینی، ئاراسته كردنی هه‌ندێك موشه‌ك بوو، هه‌ندێك له‌و موشه‌كانه له بیابانه‌كانی عیراق كه‌وتنه‌وه و هه‌ندێكیشیان له‌ناو ئێران خۆیدا.
وتیشی: ئه‌وه‌ی ئێران له راگه‌یاندنه‌كاندا گه‌وره‌ی كرد به‌وه‌ی 80 سه‌ربازی ئه‌مریكایان كوشتوه و دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانیان خاپور كردوه، وا ده‌رنه‌چوو، چونكه خۆیان دانیان به‌وه‌دا نا كه شتی وا رووی نه‌داوه، بۆیه ئه‌مه جگه‌له شانۆگه‌رییه‌ك، هیچی دیكه نه‌بوو.
له 3ی كانونی دووه‌می 2020، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مریكا قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبیی له عیراق كوشت.
دوای كوشتنی سوله‌یمانی، ئێران دوای هه‌فته‌یه‌ك بنكه‌ی ئاسمانیی عه‌ین ئه‌سه‌دی له عیراق موشه‌كباران كرد كه هێزه‌كانی ئه‌مریكای تێدا جێگیره.
AM:10:03:15/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 3564
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت