ئه‌فسه‌رێكی كورد له به‌غدا كوژرا
وێستگه نیوزـ
شه‌وی رابردوو له شاری به‌غدا ئه‌فسه‌رێكی كورد به‌پله‌ی مولازم به‌ناوی رێبوار فازل له به‌شی ماده هوشبه‌ره‌كان كوژرا.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له فه‌رمانده‌یی پۆلیسی به‌غدا، شه‌وی رابردوو له گه‌ڕه‌كی ئیسكان له به‌غدا ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو ده‌ستڕێژی گولـله‌یان له ئه‌فسه‌رێكی كوردی به‌شی ماده هوشبه‌ره‌كان كردوه و به سه‌ختی برینداریان كردوه.
سه‌رچاوه‌كه بە سۆمەریە نیوزی راگەیاندوە: دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه، ئه‌فسه‌ره‌كه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌فسه‌ره‌كه به‌ناوی مولازم رێبوار فازڵ، له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆیدا بووه و له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراوه‌وه ده‌ستڕێژی لێكراوه و كوژراوه.
AM:08:34:15/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 1048
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت