سه‌لاحه‌دین..داعش هێرشی كرد و حه‌وت پۆلیس كوژران و برینداربوون


وێستگه‌ نیوزـ 

شه‌وی رابردوو داعش هێرشیكرده‌سه‌ر پۆلیسی قه‌زای دوجێل له‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین و كوژران و برینداربوونی حەوت پۆلیسی لێكەوتەوە.

خانه‌ی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق بڵاویكردەوە كە شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی داعش لە ناوچەی شێخ ئیبراهیمی سەر بە قەزای دوجێل، هێرشیانكردە سەر خاڵێكی پشكنینی فەوجی چوارەمی فریاكەوتنی پۆلیسی سەڵاحەدین.

راشیگه‌یاند كه‌ پەلامارەكە كوژرانی دوو پۆلیس و برینداربوونی پێنجی دیكەی لێكەوتەوە كە یەكێكیان ئەفسەرە.

پێشتر عومەر جبوری پارێزگاری سەڵاحەدین رایگەیاندبوو كە پەلامارەكەی داعش تێكشكێندراوە و هێزە ئەمنییەكان زیانی زۆریان بە تیرۆریستان گەیاندووە، به‌ڵام خانه‌ی ئه‌منیی راگه‌یاندنی عیراق، هیچ باسی له‌ زیانه‌كانی داعش نه‌كرد.


AM:08:28:15/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 3376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت