دهۆك.. له دوو روداوی هاتوچۆدا دوو ژن گیانیان لهدهستدا
وێستگه نیوزـ
لە دوو روداوی هاتوچۆی جیاوازدا لە سنوری پارێزگای دهۆک دوو ژن گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.
ئازاد تەھا، وتەبێژی پۆلیسی ھاتوچۆی پارێزگای دھۆک رایگەیاند، "هەشت کەس لە دوو رووداوی جیادا لە پارێزگای دھۆک بونەتە قوربانی، دووانیان گیانیان لەدەستداوە کە ئافرەت بوون و شەشی دیکەش برینداربوون".
ئاماژەی بەوەشکرد، رووداوی یەکەم لەنێوان دھۆک و ناحیەی ئەتروشدا رویداوە و جۆری روداوەکە پێکدادان بووە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی نیسان سەنی و ڤۆڵکس واگن جیتادا. لەم روداوەدا ژنێك گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
روداوی دووەمیش لەسەر رێگەی زاخۆ بۆ شارۆچکەی باتیفا لە نزیک گوندی دارھۆزانێ بووەو دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا کرۆلا و تۆیۆتا پیکاپ پێکیانداداوە و بەهۆیەوە ژنێك گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەیش برینداربوون.
PM:11:55:14/01/2020
ئهم بابهته 2132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت