پارێزگای هەولێر: هەرکەس بیەوێ دەتوانێت غازی شل بۆ هەولێر هاوردە بکات


وێستگە نیوز-
جێگری پارێزگاری هەولێر بۆ کاروباری کارگێڕی ڕایگەیاند، بۆ لەمەو دوا هەر کەسێک بیەوێت دەتوانێ غازی شل هاوردەی سنوری پارێزگای هەولێر بکات.

ئەمڕۆ 2020.1.14 هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر بۆ کاروباری کارگێڕی ڕایگەیاند: "بۆ لەمەودوا هەرکەسێک مافی ئەوەی دەبێ بە پێی ڕێنمایی یاسایی و بەپێی ئەو کوالێتیەیی دیاری کراوە بۆ هێنانی غازی شل، دەتوانێت غازی شل بهێنێتە سنوری پارێزگای هەولێر".

ئەم بڕیارەی پارێزگاری هەولێر لە دوای ئەوە دێت كە قەیرانی غاز لە شارەكەدا دورست بوو بوو هەندێك لە بریكارەكان نرخی بتڵە غازیان بەرز كردبوویەوە، لە بەرامبەریشدا پارێزگاری هەولێر رایگەیاند هەركەس نرخی غاز بەرز بكاتەوە رووبەڕووی سزا دەكرێتەوە.

د.ح
 


PM:05:30:14/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 2100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت