كەناڵێكی ئەمریكی گرێبەستی سەرجەم كارمەندەكانی لە عیراق هەڵوەشاندنەوە جگە لە هەرێمی كودرستان
وێستگە نیوز-
كەناڵی "ئەلحوڕە-عیراق" و سەر بە "تۆڕی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MBN) " بوو كە لەلایەن كۆنگرێسی ئەمریكییەوە پشتیوانی دەكرا سەرجەم كارمەندەكانی ئەمڕۆ ئیزندا و گرێبەستەكانی هەڵوەشاندنەوە.
پاش 15 ساڵ كەناڵی ئەلحوڕە كە رۆڵی لە بڵاو كردنەوەی رووداوەكانی عیراقدا هەبوو، سەرجەم كارمەندەكانی لە بەغدا بە نامەیەك كە ئەمڕۆ ئاراستەی كردن گرێبەستەكانی هەڵوەشاندنەوە كە ژمارەیان لە 100 كەس تێدەپەڕێت لە نێوان هەواڵساز و پەیامنێر و وێنەگر و كارمەندی هونەری.
ئەو هەنگاوەی كەناڵە عیراقییەكە وەك خۆ پاراستنی واشنتۆن دێت لە هێرشی چەكداری بۆ سەر نوسینگەكەیان كە لە زستانی ساڵی 2004ەوە لەگەڵ كەناڵی "ئەلحورەی گشتی" دەستبەكار بوون.
ئیدارەی تۆڕەكە نامەی ئەلیكترۆنی ئاراستەی سەرجەم كارمەندەكانی كردووە جگە لە كارمەندەكانی لە هەرێمی كوردستان.
ئەلبێرتۆ فێرناندێز سەرۆكی تۆڕی " MBN" ئاشكرایكرد ئەو هەنگاوە لە دوای ئەوە دێت كە زانیاریان هەبوو مەترسی رووبەڕوو بوونەوەی هێرشی چەكداری لەسەر نوسینگەكە و كارمەندەكانیان هەیە، ئەو كارەشیان لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكەیان كردووە بەهۆی ئەو دۆخەی لە بەغدا و عیراق دروست بووە.
بە وتەی فێرناندێز زانیاری هەبووە كە هەڕەشەی جدی لەسەر ستافەكەیان هەیە بەهۆی ئەوەی وەك دبلۆماتكارەكان پاسەوانێتی ناكرێن لە بەغدا.
د.ح
PM:05:08:14/01/2020
ئهم بابهته 6812
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت