عەبدولمەهدی لەگەڵ نێردەی بەرلین باسی كشانەوەی هێزە بیانییەكانیان كرد لە عیراق


وێستگە نیوز-
سەرۆكی كاربەڕێكەری ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ فیلیپ ئیكرمان نێردەی حكومەتی ئەڵمانیا كۆبوویەوە و باسی چەند بابەتێكیان كرد، یەكێك لەوانە كشانەوەی هێزەكانی ئەو وڵاتەیە لە خاكی عیراق.

بە پێی ڕاگەیەندراوی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ئەمڕۆ عادل عەبدولمەهدی پێشوازی لە فیلیپ ئیكرمان نێردەی حكومەتی ئەڵمانیا كرد كە هاوكات ئۆلە دیێل باڵیۆزی ئەڵمانیا ئامادە بوو.

لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات و گۆڕانكارییەكان و رووداوەكانی ئەم دواییەی عیراق و رێگاكانی هێوركردنەوەی دۆخەكە كراوە، لەگەڵ باسكردنی دوور خستنەوەی جەنگ لە ناوچەكە و جیهان.

هەردوولا بۆچوونی خۆیان سەبارەت بە عیراق و پێشهاتەكان و دواهەمین ئەگەرەكان كردووە باس لە سەروەری و سەربەخۆیی عیراقیش كراوە.

هاوكات هەر بە پێی راگەیەندراوی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران تاوتێی كشانەوەی هێزە بیانییەكان لە عیراق كراوە كە ئەڵمانیا لە چوارچێوەی ئەو هێزانەدایە، لەگەڵ ئەوەشدا جەخت كراوەتەوە لە بەردەوام بوونی هاریكاری یەكرت بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆرو جەنگی دژ بە داعش.

د.ح
 


PM:04:31:14/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 1884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت