سەرۆكی پەرلەمان بانگهێشتی ئاراستەی پەرلەمانتاران كرد
پەرلەمانی كوردستان پێنجشەممە كۆدەبێتەوە
وێستگە نیوز-
پەرلەمانی كوردستان بڕیارە پێنجشەممە كۆبێتەوە بە مەبەستی دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای چاكسازی پاش ئەوەی خوێندنەوەی دووەمی لەلایەن پەرلەمانتارانەوە بۆ كرا.
لە ڕاگەیەندراوێكدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره (15)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژى پێنجشه‌مه رێكه‌وتی 2020/1/16.
لە بانگهێشتنامەكەدا هاتووە پشت به‌ستن به‌حوكمى برگه‌ى (سێییه‌م) له مادده‌ى (18)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانى-عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه بـه‌ڕێزه‌كانی پـه‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (15)ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنـجه‌می پـه‌رله‌مانى كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌مه رێكه‌وتی 2020/1/16، تكایه له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده.
هاوكات بە پێی ڕاگەیەندراوی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەڵێت به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له مادده‌ى (16)و برگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (18) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عیراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (15)ى ئاسایی خولی پاییزه‌ی ساڵی یه‌كه‌م له خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌رۆی رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 2020/1/16 به‌مشێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای (چاكسازی له‌خانه‌نشینی مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 92، 96، 97) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
دوێنێ دووشەممە بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان چەند، پەرلەمانتاریَك لە پەرلەمانی کوردستان دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستان راگیرا و دانیشتنەكە تەواو نەكرا و ئەمڕۆ جارێكی دیكە پەرلەمان كۆبوویەوە و خوێندنەوەكەی تەواو كرد.
بڕیارە پێنجشەممە دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای چاكسازی ئەنجام بدرێت، ئەوەیش لە دوای ئەوەی پڕۆژەكە ناڕەزایەتی و مشتومڕى زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، لەلایەن بەشێك لە پەرلەمانتاران و چینە جیاوازەكانی كۆمەڵگاوە.
د.ح
PM:03:46:14/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 1752
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت