فرسه‌ت سۆفی و بەرپرسی ئۆفیسی كه‌نه‌دا تاووتوێی بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ و ئابووریان كرد
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
وێستگه نیوز ـ
به‌رپرسی ئۆفیسی وڵاتی كه‌نه‌داو پارێزگاری هه‌ولێر له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا تاووتوێی پرسی بووژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری و كه‌رتی كشتوكاڵ و ئاڵوگۆڕی بارزگانیان كرد.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای هه‌ولێر، ئەمڕۆ سێشه‌ممه 14ی كانوونی دووه‌می 2020، فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لەدیوانی پارێزگا پێشوازی لە ئاشلی دۆڕک بەرپرسی ئۆفیسی وڵاتی کەنەدا لە هەولێر کرد.
ئه‌وه‌ش هاتووه: لەدیدارەکەدا باس لە بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابووری و کەرتی کشتوکاڵ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کەلتوری نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی کەنەدا کرا و بۆ ئەو مەبەستەش تیشک خرایە سەر هاندانی کۆمپانیا کەنەدییەکان بۆ وەبەرهێنان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بە رۆڵی وڵاتی کەنەدا كردووه لەناوچەکە و هەبوونی كونسوڵخانەی ئەو وڵاتەشی لە هەولێری پایتەختی هه‌رێم بە گرنگ زانیوه.
PM:03:11:14/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 960
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت