مستەفا چاورەش: لیژنه‌یه‌كی 20 كه‌سی بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وه‌ی ناوخۆی یه‌كێتی هه‌ڵبژێردرا
مسته‌فا چاوڕه‌ش
وێستگه نیوز ـ
ئه‌نجومه‌نی گشتی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه و سه‌ركردایه‌تییه‌كی ئه‌و حزبه‌ش رایگه‌یاند، لیژنه‌یه‌كی 20 كه‌سی بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وه‌ی ناوخۆی یه‌كێتی هه‌ڵبژێردرا.
دوای كۆتاییهاتنی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرد له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا لیژنه‌یه‌كی باڵای 20 كه‌سی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی به ده‌نگدان هه‌ڵبژێردران بۆ ئه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی هه‌موار بكه‌نه‌وه.
مسته‌فا چاوڕه‌ش وتیشی: "لیژنه‌كه ده‌بێت له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا په‌یڕه‌وی ناوخۆ هه‌موار بكاته‌وه و دواتر له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تیدا بخرێته‌ڕوو بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ئۆركانی یه‌كێتی له‌كاره‌كانی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی له په‌یڕه‌وی ناوخۆدا یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14ی كانوونی دووه‌می 2020، یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌نجامدرا و مسته‌فا چاوڕه‌ش وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندام سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرد.
PM:02:29:14/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 2704
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت