ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یەکێتی ئه‌نجام ده‌درێت
وێستگه نیوز ـ
مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان له هۆڵی شازاد سائیب، مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و تیایدا چه‌ند پرسێك تاووتوێ ده‌كه‌ن.
مستەفا چاوڕەش، به وێستگە نیوزی راگەیاند: ئه‌مڕۆ لە هۆڵی شازاد سائیب لە مەكتەبی سیاسی یەكەمین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی ئەنجام دەدرێت.
وتیشی: "یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی سه‌ركردایه‌تی بەسەرپەرشتی بە تەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنی گشتی بەرێوەدەچێت كه براده‌ران منیان ده‌ستنیشان كردووه، دواتر رەنگە وتەبێژی یەکێتی و پرسەکانی دیکەش تاووتوێ بکرێت".
مسته‌فا چاوڕه‌ش وتیشی: "ده‌بێت لیژنه‌یه‌ك له‌ناو ئه‌نجومه‌نه‌كه كه‌سانی شاره‌زا له‌یاسا و په‌یڕه‌وی ناوخۆ دیاری بكرێن بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی كه له‌كۆنگره‌ی چواره‌م ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه، هه‌روه‌ها دانانی لیژنه‌یه‌ك بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی ده‌رنه‌چوون، چونكه سه‌ركه‌وتن و سه‌رنه‌كه‌وتنی هه‌موان بۆ یه‌كێتی بووه".
راشیگه‌یاند: "ده‌بێت وته‌بێژێك بۆ یه‌كێتی دیاری بكرێت، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی كاتیش بێت تا ئه‌وكاته‌ی په‌یڕه‌وه‌كه هه‌موار ده‌كرێته‌وه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر یه‌كێتی".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: بابه‌تی دانانی سه‌رۆك بۆ یه‌كێتی هێشتا یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه‌و له‌ناو كۆبوونه‌ی سه‌ركردایه‌تی بڕیاری لێده‌درێت.
باسی له‌وه‌شكرد، دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ بازنه‌كان و به‌شه‌كانی تر هه‌ڵده‌بژێردرێن.
رۆژی 21ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد و ماوه‌ی چوار رۆژ به‌رده‌وام بوو.
له كۆنگره‌دا 121 كه‌س وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هه‌ڵبژێردران، به‌ڵام تا ئێستا سه‌رۆك یان سكرتێری حزبه‌كه ده‌ستنیشان نه‌كراوه.
هــ. ر
AM:10:07:14/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 2668
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت