مووچه‌ی هێزه‌كانی حه‌فتاو هه‌شتا دابه‌ش ده‌كرێت

‌دابەشکردنی مووچە بەردەوامە

وێستگە نیوز ـ
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هەرێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10ی ساڵی 2019ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، بۆ ئه‌مڕۆ مووچه‌ی یه‌كه‌كانی حه‌فتاو هه‌شتا دابه‌شده‌كرێت.


ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ی دوو له‌ سلێمانی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ سێشەممە 14ی كانوونی دووه‌می 2020، یەكەی 70 و 80ی وەزارەتی پێشمەرگە مووچە وەرده‌گرن".

هاوكات به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم، رۆژی چوارشەممە 15ی كانوونی دووه‌می 2020، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرێت، رۆژی پێنجشەممە 16ی كانوونی دووه‌می 2020، مووچەی وه‌زاره‌تی دارایی دابه‌ش ده‌كرێت.

هــ. ر


AM:08:19:14/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 13596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو