پۆمپیۆ: له عيراق به‌دوای شوێنێكی گونجاو‌دا ده‌گه‌ڕێین
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده عیراقییه‌كان كار ده‌كات بۆ ده‌ستنیشانكردنی گونجاوترین شوێن له‌ناو عیراق تا هێزه‌كانی ئه‌مریكای لێ جێگیر بكرێت.
له وته‌یه‌كدا له ولایه‌تی كالیفۆرنیا، مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتی:"تایبه‌ت به چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی پرسی دیاریكردنی شوێنێك بۆ هێزه ئه‌مریكییه‌كان له‌ناو خاكی عیراق، بڕیارمان داوه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی عیراق گونجاوترین شوێن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ستنیشان بكه‌ین".
پۆمپیۆ ئەوەشی خستەڕوو كە ئەو گفتوگۆیانە لەگەڵ سەركردە هەڵبژێردراوەكانی عيراق ئەنجام دەدەن.
لە دوای كوشتنی قاسم سولەیمانی لەلایەن ئەمریكاوە، ئێران و گروپە شیعەكانی عیراق هەڕەشە لە بوونی هێزەكانی ئەمریكا لەناو خاکی عیراق دەکەن و هەوڵ بۆ دەرکردنی ئەو هێزانە دەدەن.
PM:11:59:13/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 7976
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت