شه‌هره‌زاد هه‌ڕه‌شه‌ی لێكرا
وێستگه نیوزـ
یه‌كێك له دیارترین خانمه ئه‌كته‌ره‌كانی ئێران به‌هۆی قاسم سوله‌یمانییه‌وه هێرشێكی زۆری كرایه‌سه‌ر، چونكه ئه‌و خانمه پشتیوانیی له خۆپیشانده‌ران كردبوو.
تێرانه عه‌لی دۆستی، خانمه پاڵه‌وانی درامای شههرهزدا كه كه‌ناڵی كوردسات دراماكه‌ی بڵاوكرده‌وه، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام كه شه‌ش ملیۆن فۆڵۆوه‌ری هه‌یه، ره‌خنه‌ی توندی له حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی گرت و پشتیوانیی له خۆپیشانده‌ران كرد.
شه‌هره‌زاد له ئینستاگرامی خۆی نوسیویه‌تی: "ماوه‌یه‌كی زۆره به‌رگه‌ی ئه‌م خه‌ونه ده‌گرم و ناتوانم قبوڵی بكه‌م، ئێمه هاوڵاتی نین، هه‌رگیز هاوڵاتیش نه‌بوین، ئێمه دیلین، ملیۆنه‌ها دیل".
به‌هۆی گۆڕینی وێنه‌ی پرۆفایلهكهیهوه بۆ ره‌نگی ره‌ش، شه‌هره‌زاد، روبه‌ڕوی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بووه‌وه و خه‌ڵك وایده‌زانی كه پرسه‌ی بۆ قاسم سوله‌یمانی گێڕاوە.
به‌ڵام شه‌هره‌زاد وه‌ڵامی ره‌خنه‌كانی دایه‌وه و رایگه‌یاند كه ره‌نگه ره‌شه‌كه بۆ ئه‌و كوژرانی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌یه كه مانگی تشرینی دووه‌می رابردوو له‌كاتی ناڕه‌زایی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین كوژران و وتویه‌تی كه دانانی ئه‌و ره‌نگه ره‌شه په‌یوه‌ندیی به كوژرانی قاسم سوله‌یمانییه‌وه نییه.
PM:11:52:13/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 12372
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت