سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان: قسەکانی حەسەن نەسروڵا نەشیاون بەرامبەر سه‌رۆك بارزانی
وێستگه نیوزـ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەڵامی حەسەن نەسروڵڵای دایەوە و رایگه‌یاند: قسەکانی حەسەن نەسروڵا نەشیاون بەرامبەر سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و قوربانیدانی پێشمەرگە.
له په‌یامێكدا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: جێگه‌ی داخه کەسێکی وەک نەسروڵا بەبێ رەچاوکردنی رۆڵی مێژووییانەی سەرۆک بارزانی لە بەرەنگاربوونەوەی رژێمە دیکتاتۆرییەکان و رۆڵی مەیدانیانەی لە تێکشکاندنی داعشدا، بەو شێوەیە هەستی گەلی کوردستان برینداربکات.
راشیگه‌یاندوه كه "سەرۆک بارزانی هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی لە بەرەنگاربوونەوەی ستەم و ستەمکاران و له‌پێناو ئازادیی گه‌له‌كه‌یدا به‌خشیوه، لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی داعشیشدا رۆڵێکی قارەمانانەی نواند".
له یادی تێپه‌ڕبونی هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران، حه‌سه‌ن نه‌سروڵا، ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵای لوبنان وتارێكی پێشكه‌ش كرد و له به‌شێكی وتاره‌كه‌یدا وتی:"هیوادارم مه‌سعود بارزانی هاوكارییه‌كانی قاسم سوله‌یمانی به‌بیر بێته‌وه، ئه‌وكاته‌ی داعش له هه‌رێمی كوردستان نزیك ده‌بوه‌وه، ئه‌و كاته‌ی داعش به‌ره‌و هه‌ولێر ده‌هات، ئێوه له ترسا ده‌له‌رزین و جگه له ئێران و قاسم سوله‌یمانی، كه‌س به هاناتانه‌وه نه‌هات".
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی هەرێمی کوردستان
به‌ڕێز حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌مینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنانی له وتارێکدا دوور لە شێواز و ئەتەکێتی سیاسی، به شێوەیەکی نەشیاو ده‌رهه‌ق به سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی و قوربانیدان و قارەمانیه‌تیی پێشمەرگە، قسەی کردووە. جێگه‌ی داخه کەسێکی وەک به‌ڕێز نەسروڵڵا بەبێ ڕەچاوکردنی ڕۆڵی مێژووییانەی سەرۆک بارزانی لە بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمە دیکتاتۆرییەکان و ڕۆڵی مەیدانیانەی لە تێکشکاندنی داعشدا، بەو شێوەیە هەستی گەلی کوردستان بریندار بکات.
سەرۆک بارزانی هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی لە بەرەنگاربوونەوەی ستەم و ستەمکاران و له‌پێناو ئازادیی گه‌له‌كه‌یدا به‌خشیوه، لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی داعشیشدا وەک فەرماندەی هێزی پێشمەرگە بە شێوەیەکی ڕاسته‌وخۆی مەیدانی و لەگەڵ هێزی پێشمەرگە لە سەنگەردا، ڕۆڵێکی قارەمانانەی نواند کە هەموو گەلی کوردستان و زۆر لە سەرکردەکانی جیهان بۆ ئازایەتیی پێشمەرگە و جه‌نابی سه‌رۆك، شایه‌تییان دا.
گه‌لی كوردستان هه‌میشه به هاوكارییه‌كانی دۆستانی ده‌زانێت و سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه ده‌كات كه له شه‌ڕی دژی داعشدا یارمه‌تیی هه‌رێمی كوردستانیان داوه، به ڕێزه‌وه له‌و پشتگیرییه‌ی ئه‌وان ده‌ڕوانێت و قه‌ت له‌بیری ناكات.
گه‌لی كوردستان و پێشمەرگە زیاتر لە سەدەیه‌كە بەرەنگاری گەورەترین و دڕاندانەترین هێرشی قڕکاری بوونەتەوه، له شه‌ڕی داعشیشدا هەرێمی کوردستانیان پاراست و بەشدار بوون لە پاراستن و ڕزگارکردنی زۆر شوێنی دیکەی عێراق، ئەمڕۆش پاراستنی ئاشتی و پێکەوەژیان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بە ئه‌ركی هەرە لەپێشی خۆیان دەبینن، له كاتێكدا دۆخی ناوچه‌كه وا ده‌خوازێت هه‌موومان كار بۆ ئارامكردنه‌وه و گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بكه‌ین.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
13/1/2020
PM:10:42:13/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 1768
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت