ئیسپەر: بەڵگەى ديار نییە ئێران پلانی هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەكانی ئەمەریکای هەبووبێت
وێستگە نیوز-
مارك ئیسپەر وەزیری بەرگری ئەمریكا رەتیكردەوە بەڵگەی دیاریان هەبێت لەسەر ئەوەی ئێران بەرنامەی هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەكانی هەبووبێت.
پێشتر سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە ماوەی ڕابردوودا ئاماژەی بەوەدابوو قاسم سولەیمانی پێش ئەوەی بکوژرێت پلانی داڕشتبوو بۆ تەقاندنەوەی چوار باڵیۆزخانەی ئەمەریک.
وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئێسپەر هاوڕابوو لەگەڵ سەرۆک ترامپ لەسەر ئەگەری ڕوودانی هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەکانی ئەمەریکا وتی " ئەوەی سەرۆک وتی ئەگەری ئەوە هەیە هێرشی دیکە بکرێتە سەر بالێۆزخانەکان، هاوڕام لەگەڵ ئەوەدا، سەرۆک ترامپ ئاماژەی بە بەڵگەی دیارکراو نەدا."
سەبارەت بەوەی ئایا بەرپرسانی هەواڵگری بەڵگەیان سەبارەت بەو بابەتە خستۆتەڕوو، ئێسپەر وتی " هیچ شتێکم نەبینیوە لەسەر چوار باڵیۆزخانە".
د.ح
PM:12:49:13/01/2020
ئهم بابهته 3304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت